هەر بریکارێکی خۆراک پارەی زیاتر لە هاونیشتمانیان وەربگرێت ڕێککاری یاسای لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر

شەیری بکە لە:
هەر بریکارێکی خۆراک پارەی زیاتر لە هاونیشتمانیان وەربگرێت ڕێککاری یاسای لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر

دوو خانمی بەتەمەن لە یەکێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک، بەشە خۆراکی مانگانەیان وەردەگرن

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە هەر بریکارێک پارەی زیاتر لە هانیشتمانیان وەربگرێت ڕێککاری پێویستی لە بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە بابەتی زیادکردنی پارەی مانگانەی خۆراک لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار هێشتا پێشنیازە و هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە، ئەم مانگە بەشێک لە بریکارانی دابەشکردنی خۆراک بۆ هەر کەسێک بڕی هەزار دیناریان وەرگرتووە.

لێدوانی فەرمی
: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: زیادکردنی پارەی مانگانەی خۆراک لە 500 دینارەوە بۆ هەزار دینار تەنیا پێشنیارە و لە ئەنجوومەنی باڵای ئابوورییە، دەبێت ئەم بابەتە لە ئەنجوومەنی باڵای ئابووری بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و پەسەند بکرێت و بڕیاری پێدەربچێت ئینجا جێبەجێ دەکرێت.

- هەموو لایەکمان ئاگادارکردووەتەوە پارەی مانگانەی خۆراک هەر 500 دینارە و هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، تا نەبێت بڕیار هیچ کەس پارەی زیاتر بە بریکاران نەدات.

-  هیچ کەس لەسەر ئەم بابەتە سکاڵای لای ئێمە تۆمار نەکردووە.

- ئەو هاونیشتمانیانەی هەزار دیناریان لێوەرگیراوە با سەردانی بەڕێوەبەرایتییەکانمان لە شار و شارۆچکەکان بکەن و ناو و ژمارەی ئەو بریکارەمان پێبدەن کە پارەی زیاتریان وەرگرتووە، ڕێککاری پێویست لەبەرامبەر ئەو بریکارانە دەگرینە بەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ