جارێکی دیکە ئاڤا میدیا ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

شەیری بکە لە:
جارێکی دیکە ئاڤا میدیا ڕیکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

ڕووماڵی ئاڤا سپۆرت

ئاڤا نیوز

شەوی ڕابردوو لە میانەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆندۆری 2025 و دەستنیشانکردنی باشترین یانە و ڕاهێنەر و یاریزان، ئاڤا میدیا ڕیکوردێکی نوێی تۆمار کرد.

چیرۆکی سەرەکی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت ڕووماڵی خەڵاتەکانی باڵۆندۆری کرد، تێیدا عوسمان دێمبلی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە باشترین یاریزانی پیاو لە جیهان دەستنیشان کرا، لە بەرامبەردا ئایتانا بۆنمانی، یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر ئاستی خانمان وەک باشترین یاریزان دەستنیشان خەڵاتەکەی وەرگرت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتی ڕوووماڵەکەدا لە پەڕەی فەرمیی ئاڤا میدیا لە فەیسبووک، 114 هەزار و 200 کەس بەشێوەی ڕاستەوخۆ بینەری چێنەر عەبدولقار بوون، ئەمەش زۆرترین بینەری ڕاستەوخۆیە لە میژووی میدیا کوردییەکاندا، جگە لەوەش زیاتر لە دوو ملیۆن و 600 هەزار کۆمێنت بۆ ئاڤا میدیا نووسران، کە یەکەم ڕاستەوخۆی میدیای کوردییە بەم شێوەیە کۆمێنتی بۆ بنووسرێت.

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو ڕاستەوخۆیەکی چێنەر عەبدولقادر لەسەر باڵۆندۆری 2024، 63 هەزار و 400 بینەری هەبوو، بەو پێیەش بێت لە یەک ساڵدا و لە هەمان مەراسیم، چێنەر و ئاڤا میدیا 50 هەزار و 800 بینەریان بۆ ڕاستەوخۆی فەیسبووک زیاد کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ