بۆ هەوادارانی سینەمای بۆڵیوود؛ فیلمێکی هیندی بەناوی "دیپلۆمات" لە شاری هەولێر نمایش دەکرێت
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بانەری فیلمەکە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیى سینەماى هەولێر فیلمێکی سینەمایی هیندی بەناوی "دیپلۆمات" لە شاری هەولێر نمایش دەکات.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 24-9-2025، فیلمی سینەمایی "دیپلۆمات" کە لە دەرهێنانی شیڤام نایرە، لە ئەمپایر سینەما لە شاری هەولێر نمایش دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیپلۆمات، بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی ئومێد خۆشناو، پاڕێزگاری هەولێر و بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتیی وڵاتی هیندستان لە هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی دۆستایەتی "کوردستان - هیندستان" نمایش دەکرێت.
شاخەوان مستەفا هۆکاری نمایشکردنی فیلمەکە لە هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ، "پرۆژەیەکمان هەیە بەناوی پرۆژەی سینەما و جەماوەر کە لە هەر چوار وەرزی ساڵ، واتە هەر سێ مانگ جارێک فیلم نمایش دەکەین و ئامانجیشمان ئەوەیە کە تاکی کورد زیاتر بە فیلم و سینەما ئاشنا بکەین".
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر دەشڵێت، "لە پاڵ فیلمە کوردییەکان هەفتانە جارێک نمایشەکان تایبەت دەکەین بە کونسوڵخانە گشتییەکان کە لە هەرێمی کوردستان هەن، تا ئێستا چەند جارێک لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان هەفتە فیلمان هەبووە".
زانیاریی زیاتر: هەرچەندە فیلمی سینەمایی "دیپلۆمات" یەکەمجارە لە هەولێر نمایش دەکرێت، بەڵام لە زۆرێک لە فێستیڤاڵە جیهانییەکان بۆ بردنەوەی خەڵات نمایشکراوە.
ئەمەش بزانە: ماوەی فیلمەکە دوو کاتژمێر و 10 خولەکە و گرنگترین پاڵەوانانی فیلمەکە، جۆن ئەبراهام و سادیە خەتیب و کمود میشرایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی تەقە لە بنکەیەکی پۆلیس دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکیی داوای ڕەزامەندی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
6 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردێک وێنەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە ئاڵای کوردستان و ئەڵمانیا دەنەخشێنێت