بەرگی کتێبی "دنیای ئەدەب"
ئاڤا نیوز
ماڵی ڕۆشنگەریی کەمال سەعدی یەکەم ژمارەی ئەزموونیی کتێبی نیوە ساڵانەی "دنیای ئەدەب" بڵاودەکاتەوە کە "ئەدەب، ڕۆمان، دیمانەی شاعیران و کۆمەڵێک شیعر و کورتە چیرۆک" لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: کەمال سەعدی، خاوەن ئیمتیازی کتێبی "دنیای ئەدەب" بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەرهەمەکە لەچوارچێوەی پرۆژەی ماڵی ڕۆشنگەریی کەمال سەعدی بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی یەکەمی وەک تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایییە، بۆ تاقیکردنەوەی تواناکان و گەڕان بە دوای ڕێگەکانی گەشەپێدان، "بۆ ئەوەی لە ژمارەکانی داهاتوودا بتوانین بڵاوکراوەیەکی پێگەیشتووتر و کوالێتی بەرزتر پێشکەش بکەین کە لەگەڵ ناو و ئامانجەکانی ئەم پڕۆژەیەدا بگونجێت".
ئاماژە بەوەش دەکات، "لەسەر بنەمای پابەندبوونمان بە بەرزکردنەوەی کوالێتی کتێبەکە، بڕیارماندا لە ژمارەی داهاتووەوە، نووسەری ناسراو، فەرەیدون سامان پۆستی سەرنووسەر وەربگرێت کە لە ژمارەی یەکەمی د. شاخەوان پێشەوا بوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵی ڕۆشنگەریی کەمال سەعدی، لە ساڵی 2024 لەلایەن چەند کەسێکەوە دامەزرا، بە ئامانجی خزمەتی ئەدەبی و فیکریی کوالێتی بەرز کە شایستەی خوێنەران و نووسەرانی دنیای ئەدەب بێت.
زانیاریی زیاتر: ماڵی ڕۆشنگەریی کەمال سەعدی تا ئێستا چوار کتێب و گۆڤاری بڵاوکردووەتەوە و هەموو لەسەر ئەرکی ئەو کەسانە بووە کە خاوەنی پرۆژەکەن، ئەمانەن:
- گۆڤاری "لێکۆڵینەوەی یاسایی و دادوەری": ساڵانە دوو ژمارەی لێدەردەچێت، ژمارە یەکی دەرچووە و ژمارە دووشی لە ماوەیەکی دیکە بڵاودەکرێتەوە.
- گۆڤاری"دنیای چیرۆک": تا ئێستا دوو ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە و ژمارە سێی ئێستا ئیشی لەسەر دەکرێت.
- کتێبی "ئەدەبی وەرگێڕان": تا ئێستا هیچ ژمارەیەکی لێ بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام کاری لەسەر دەکرێت.
- کتێبی "دنیای ئەدەب": لە ساڵێکدا دوو ژمارەی لێدەردەکرێت، ئەو بەرهەمە گشت ژانرە ئەدەبییەکان لەخۆدەگرێت و بایەخ بە تواناکانی ئەدەیبان و نووسەران دەدات و بەرهەمەکانیان بڵاودەکاتەوە. ژمارە یەکی بەشێوەی ئەزموونی بڵاوکرایەوە کە 160 لاپەڕەیە و "ئەدەب، ڕۆمان، دیمانەی شاعیران و کۆمەڵێک شیعر و کورتە چیرۆک" لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 8 تشرینی دووەم
تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت





