دەزگای ئاسایشی نیشتمانيی عێراق بكوژی ئەكبەر حاجی ڕۆستەم ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی دەكات
- کوردستان
- 26 ئەیلوول

عەبدول عەزیز جاسم مەحموود بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای دەكات كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بكوژی ئەكبەر حاجی ڕۆستەمی ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی كردووە و دانی ناوە بە تاوانەكەدا ناوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی 22ـی 9ـی 2025، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم، یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سنووری گەرمیان لەنێو باخەکەیدا لە گوندی ئۆمەربلی سنووری شارۆچكەی کفری کوژرا، هەر ئەوكات بڵاو كرایەوە كە بكوژەكە ئۆتۆمبێل و مۆبایل و چەند كەلوپەلێكی دیكەی كوژراوی لەگەڵ خۆیدا بردووە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، دواتر دەركەوت كە گەنجێكی بە نەتەوە عەرەبە و ڕۆژی دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەغدا دەستگیر كرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 26-9-2025 بڵاوی كردەوە: دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق تۆمەتباری کوشتنی ( ئەکبەری حاجی رۆستەم )ی لەشاری بەغدا دەستگیر کرد، لەگەڵ ئەوەش دا ڤیدیۆی دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاو كردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی ئاسایشی سلێمانی، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە كە بکوژ چووەتە باخی قوربانییەکە و چاوەڕێی کردووە و دوای گەیشتنی (ئەکبەر حاجی ڕۆستەم)بە فیشەکێکی چەکی جۆری دەمانچە دەیکوژێت و دواتر بکوژ ئۆتۆمبێل و مۆبایلی کوژراو دەبات و لە شوێنی تاوان هەڵدێت و لە ڕێگەی ناحیەی سلێمان بەگ دەچێتە بەغدا و لەناوچەی دۆرە لەماڵێک خۆی حەشار دەدات.
قووڵتر: وەك لە ڕاگەیێنراوەكەدا ئاماژەی پێدراوە، ڕۆژێك دوای ڕووداوەكە و لە ڕۆژی 23-9-2025، بكوژ لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەهەماهەنگی و زانيارى دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر كراوە.
ئەمەش بزانە: تۆمەتبار بە نەتەوە عەرەبە و تەمەنی 22 ساڵە ناوی (عەبدول عەزیز جاسم مەحموود)ەو دەزگای ئاسایشی نیشتمانيی عێراق ڕادەستی ئاسایشی سلێمانیان كردووە و دوای لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بە ماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






