
دیمەنی یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە
ئاڤا نیوز
دوو هاونیشتمانی كورد لە شاری كەركووك بە تەقەی هێزەكانی ئاسایش بریندار دەبن و برینی یەكێكیان سەختە.
چیرۆكی سەرەكی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 26ـی ئەیلوول، لە بازگەی بانی مەقان لە كەركووك، ئۆتۆمبێلێك كە سەرنشینەكانی خانەوادەیەكی كوردن ویستوویانە بە بازگەكە تێبپەڕن، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە داواكراو بووە بە هۆكاری هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ، كەسی داواكراو بە خێرایی ئۆتۆمبێلەكەی لێدەخوڕێت و خاڵی پشكنین تێدەپەڕێنێت، دواتر لەلایەن كارمەندانی ئاسایشەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەكەی دەكرێت، بەهۆیەوە منداڵێك كە كوڕی داواكراوەكە بووە فیشەكێك بەر سەری دەكەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت، هاوكات فیشەكێكی دیكە بە تیغی بەر ئافرەتێك دەكەوێت و ئەویش بە سووكی بریندار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەژار جەبار، برای كەسی داواكراو تایبەت بۆ ئاڤا قسەی كردووە و دەڵێت: شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە ناوی دیار جەبار ـە و برای منە، بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت داواكراو بووە، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە بازگەی ئەمنی بانی مەقان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەی لێ دەكرێت و دوو كەسی خانەوادەكەمان بەهۆیەوە بریندار دەبن كە برینی یەكێكیان سەختە.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد پەیامنێری ئاڤا لە كەركووك دەڵێت، هەردوو بریندارەكە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادی ـن لە شاری كەركووك، منداڵەكە برینی سەختە و لەژێر چاودێری چڕ دانراوە و دۆخی تەندروستی جێگیر نییە، ئافرەتەكەش گولـلەیەك بە تیغی بەری كەوتووە و چارەسەریی پێویستی وەرگرتووە. پۆلیسی كەركووكیش دەستی بە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






