
نوێنەری کۆمپانیای نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ساتی هەناردەکردنەوەی نەوت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئەم هەنگاوە نوێیە وەک پێشکەوتنێکی گرنگ لە بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی و پاڵپشتی ئابووری وڵات دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستی پێكردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، پڕۆسەکانی کارپێکردن لە کاتژمێر شەشی بەیانییەوە بە خێراییەکی زۆر و بە شێوەیەکی تەواو دەستیانپێکرد، بێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بەرچاو تۆمار بکرێت. ئەمەش سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم نیشان دەدات لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی بە گیانی هاوبەشی و هەماهەنگییەکی بەرز، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکانی نەوت و پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 25ی 3ی2023، لەسەر سكاڵایەكی عێراق دادگەی نێودەوڵەتی بۆ نێوبژیوانی لە پاریس دۆسیەکەی لە بەرژەوەندی عێراق یەکلایی کردەوە و هەناردەی نەوتی هەریمی كوردستانی وەستا.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات





