
شەڕڤانانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
لە هێرشێكی چەكدارانی شانە نووستووەكانی داعش بۆ سەر بینای شارەوانیی ئەبریهە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، چوار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست دا.
چیرۆكی سەرەكی: درەنگانی شەوی ڕابردوو، چەكدارانی شانە نووستووەكانی ڕێكخراوی داعش، بە چەكی ڕەشاش هێرشییان کردە سەر بینای شارەوانیی شارۆچكەی ئەبریهە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگاری دێرەزوور، شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دروستبوو، لە ئەنجامدا چوار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەست دا، هاوكات لەو بەرەنگاربوونەوەیە چەكدارێكی داعشیش كوژرا.
بڵاوكراوەی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی میدیاكانی نزیك لە هەسەدە بڵاوی كردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە شانە نووستووەكانی داعش، 186 جار هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان، لەڕێگەی هێرشی كتوپڕ و تەقینەوە و دانانی بۆمبی چێنراو، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكانیش، كۆی ژمارەی كوژراوانیش بەهۆی ئەو هێرشانەی داعش، 90 كەس بووە.
ژمارەكان وا دەڵێن: لە ئەنجامی هێرشەكانی چەكدارانی داعش لە نۆ مانگی ڕابردوودا، تەنها لە پارێزگای دێرەزوور 90 كەس کوژراون كە 64 ـیان شەڕڤانی هەسەدە و پێكهاتە سەربازییە هاوكارەكانیانن، 12ـان چەكداری داعشن، 13 هاووڵاتیی سڤیلن، یەك ئەندامی هاوپەیمانانی هەسەدە، لەگەڵ برینداربوونی 49 كەسی دیكە.
ئەمەش بزانە: دابەشبوونی جوگرافی هێرشەكانی داعش: لەكۆی 186 هێرشی پاشماوەكانی داعش لە ناوچەكانی ژێر حوكمڕانی خۆسەر، 158 كردەی تیرۆرستی لە پارێزگای دێرەزوور بووە، 16 هێرشی داعش لە پارێزگای حەسەكە بووە و 12 كردەی تیرۆرستیش لە ڕەقە تۆماركراوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






