بەلەمێکی کۆچبەران تووشی ڕووداو دەبێت و دوو ژن دەخنکێن

شەیری بکە لە:
بەلەمێکی کۆچبەران تووشی ڕووداو دەبێت و دوو ژن دەخنکێن

بەلەمێکی کۆچبەران لە کاتی پەڕینەوە بۆ ئەوروپا

ئاڤا نیوز


بەلەمێکی کۆچبەران کە دەیانویست لە ڕێگەی دەریاوە لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا بپەڕنەوە تووشی ڕووداو بوو و دوو کەس کەس گیانیان لەدەست دا و دەیانی دیکەش ڕزگار کران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسانی خۆجێی شاری نۆفشاتێل-هاردلۆت لە فەڕەنسا ڕایانگەیاند، دوو ژن لە لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی 60 کەسی دیکەش ڕزگارکراون.


 
زانیاریی زیاتر: ڕووداوەکە لە باشووری کەناراوەکانی شاری نۆفشاتێل-هاردلۆت ڕوویداوە، کاتێک نزیکەی 100 کەس بە بەلەمێکەوە هەوڵیان داوە بگەنە بەریتانیا.

 

ئەمەش بزانە: ژمارەیەک لە ڕزگاربووان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هاوکات تەنیا ئەمساڵ لانیکەم 25 کەس لەم ڕێگایەدا خنکاون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ