ئاژانسی کۆیکای کۆری لە هەولێر کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی هاوچەرخ دروست دەکات
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

لۆگۆی ئاژانسی کۆیکا و حکومەتی کوردستان و ئاڵای کۆریای باشوور. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری ئاژانسی کۆیکای کۆری، بودجەیەک بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژە بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی کەرتی پەروەردە تەرخان دەکات و کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی سەردەمیانە لە ناحیەی دارەتوو بوونیاد دەنێت. لە باخچەی ساوایان تاوەکو دوا قۆناغی ئامادەیی دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی کابینەی نۆیەم 214 قوتابخانەی نوێ دروست کراون، بۆ ئەمساڵیش 28 قوتابخانە تەواو کراون، بە کۆی گشتیی شوێنی نوێ بۆ 110 هەزار قوتابی دروست کراوە.
لێدوانی فەرمی: شیلان خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای وت، کۆمەڵگە پەروەردەییەکە لە باخچەی ساوایان تاوەکو دوا قۆناغی ئامادەیی دەبێت. بەشێوازێکی هاوچەرخ و سەردەمیانە لەسەر ڕووبەرێکی فراوان بوونیاد دەنرێت، جگە لەوەی سەنتەرێکی ڕاهێنان لە گەڕەکی هەولێری نوێ بوونیاد دەنرێت و کتێبخانەی زەیتوونەش نۆژەن دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی پلاندنان لە وەزارەتی پەروەردە، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیە 10 قوتابخانە لە هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە، تێچووی گشتی هەر چوار پڕۆژەکەش 12 ملیۆن دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






