لارا دزەیی: بەشێکی زۆر لە دیزاینەکانم دەبرێنە مۆزەخانە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لارا دزەیی، خانمە دیزاینەری ناسراوی کورد شەوی ڕابردوو، میلانی ئیتاڵیای بە قەڵای هەولێر و ئاگری نەورۆز ڕازاندەوە.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە لە شاری میلانی ئیتاڵیا مەراسیمێکی گەورە بۆ نمایشکردنی جلوبەرگ بەڕێوەچوو، تیایدا چەند دیزاینەرێکی کورد بەشدارییان کرد و لەنێویاندا لارە دزەیی هەبوو کە یەکێک لە خانمە دیزاینەرە دیارەکانی کورد و لەسەر ئاستی جیهانیش ناوێکی دیارە. 

لێدوانی فەرمی: لارا دزەیی، خانمە دیزاینەری کورد لە گەشتیی هەواڵەکانی کولتووری ئاڤا ڕایگەیاند: میوانەکانی ئەو فاشن شۆیە لەسەرتاسەری جیهانەوە هاتبوون و هەستێکی زۆر تایبەت و خۆشم هەبوو کاتێک دەمبینی ئەوانەی لەوێن سەرسامن بە جلوبەرگی کوردی. 

ئیلهامی دیزاینەکانیشم لە سرووشتی کوردستان و ئافرەتە ناودارەکانمان بووە، بۆیە شتێکی زۆر جوان و جیاوازبووە.

بەهۆی جیاوازی و سەرنجڕاکێشی دیزاینەکانیشەوە کە مۆرکی کوردی هەڵگرتووە، بەشێکی دیزاینەکانم دەبرێتە مۆزەخانە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ