
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل کار لەسەر پلانەکەی ترەمپ دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، نەتانیاهۆش دەڵێت، هیوادارین بتوانین ڕێککەوتنەکە سەرکەوتوو بێت.
وێنە گەورەکە: سەبارەت بە کۆتاییهێنانی جەنگی غەززە و پلانە 21 خاڵییەکە، سبەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، خەریکی کارکردنین لەسەر پلانە 21 خاڵییەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و هیوادارین بتوانین ئەم ڕێککەوتنە بە سەرکەوتوویی بەرەوپێش ببەین.
زانیاریی زیاتر: نەتانیاهۆ وتیشی، ئێمە هێشتا لەسەر وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنەی ترەمپ پێشنیازی کردووە، ڕێک نەکەوتووین.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر سەرکردایەتی حەماس بارمتەکان ئازادبکەن و کۆتایی بەجەنگ بهێنن، ئەوا ڕێگەدەدەین بە سەلامەتی لە غەززە دەربچن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






