پڕۆژەی ئاو گۆپتەپە - چەمچەماڵ لەماوەی کەمتر لە یەک ساڵی دیکە تەواو دەکرێت
- هەواڵ
- 29 ئەیلوول

دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامە و پڕۆژەکە لەماوەی کەمتر لە یەک ساڵ تەواو دەکرێت.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و نەمانی بیرەکانە، بۆ ئەو مەبەستە کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورەی ئاو و ئاوەڕۆ لەهەرێمی کوردستان کراون و بەشێکی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، کاکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەردەوامی هەیە، ئێستا 20%ـی پڕۆژەکە تەواو بووە، لەماوەی 10 بۆ 12 مانگی دیکە پڕۆژەکە تەواو دەبێت و کۆتایی بە کێشەی کەمئاوی ئەو ناوچەیە دێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی دەڵێت: قۆناغی یەکەمی هێڵی سێیەمی پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی لەماوەی مانگێک جێبەجێ دەکرێت، وێستگەیەکی گەورە و سێ وێستگەی ناوەندی، وەرگرتنی ئاو (ئینتەیک) لەخۆدەگرێت، هەروەها بە 122 کیلۆمەتر بە دوو هێڵی هەزار و 400 ملیمی ئاوەکە دەگوازرێتەوە. هاوکات وێستگەی پاڵاوتنی ئاو لەم پڕۆژەیەدا توانای پاڵاوتنی 20 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە کاتژمێرێکدا دەبێت، بەمەش ڕۆژانە نزیکەی 480 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






