
دەستگیرکردنی ژمارەیەک بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق
ئاڤا نیوز
ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی سێ ساڵدا 230 تۆڕی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکراون کە 27یان تۆڕی نێودەوڵەتیی بوونە.
وێنە گەورەکە: بەدەر لە بەکارهێنەرانی؛ چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچی لە عێراقدا چالاکن، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە ڕێگەیەوە هۆشداری دابوو، خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێک بۆ بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکە، لە سێ ساڵی ڕابردوودا 43 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، کە 150 کەسیان بازرگانی بیانی بوون.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو ماوەیەدا دەستبەسەر 28 تۆن ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکاندا گیراوە، جگە لە ملیۆنان حەبی هۆشبەر.
ڕێژەی بەکارهێنان و جۆری ماددەکان
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ڕێژەی بەکارهێنان لە ناوچە هەژارەکاندا گەیشتووەتە 17%، و زۆرترین ڕێژەی تەمەنی بەکارهێنەران لە نێوان 15 بۆ 30 ساڵیدا بووە. زیاترین ماددەی هۆشبەر کە لە عێراقدا بەکارهاتووە، کریستاڵ بووە بە ڕێژەی 37.3%، و کەپتاگۆن بە ڕێژەی 34.35%، جۆرەکانی تریش 28.35%یان پێکهێناوە.
ژمارەکان بەگوێرەی ساڵەکان
- ساڵی 2022، پێنج هەزار تۆن ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان، 54 ملیۆن حەبی هۆشبەر، 31 هەزار ئەمپوول و نۆ هەزار بوتڵی ماددەی هۆشبەری جیاواز لەناوبراون.
- ساڵی 2023، دوو تۆن و 118 کیلۆگرام و 386 گرام ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان، جگە لە 4 ملیۆن و 934 هەزار و 132 حەبی هۆشبەر لەناوبراون.
- ساڵی 2024، 42,322,380ملیگرام لە کۆمەڵێک ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییە جیاوازەکان و 772 جۆر لە ماددە هۆشبەرە جیاوازەکان لەناوبراون.
داتاکانی چارەکی یەکەم و نیوەی یەکەمی 2025
بە پشتبەستن بە داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و وەزارەتی ناوخۆ:
- لە چارەکی یەکەمی 2025، سێ هەزار و 6 تۆمەتبار لە دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، 973 تاوانبار سزادراون و دوو تۆن و 166 کیلۆگرام لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
- نیوەی یەکەمی 2025، 284 بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی (لەوانە 72 بازرگانی نێودەوڵەتی و 212 بازرگانی ناوخۆیی) بە تۆمەتی خاوەندارێتی و بەبازاڕکردن و قاچاخچێتی دەستگیرکراون. هەروەها زیاتر لە سێ تۆن ماددەی هۆشبەر لە جۆرە جیاوازەکان، وەک کریستاڵ و حەبی هۆشبەر، دەستی بەسەردا گیراوە.
داواکارییەکان بۆ حکومەت و پەرلەمان
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەی سزا دراوانی دۆسیەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە ساڵی 2025دا تا ئێستا گەیشتووەتە دوو هەزار و 663 کەس. داوا لە حکومەت دەکات هەنگاوەکانی بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکانی چاکسازیی ئاڵوودەبوون، چ حکومی و چ تایبەت، یان لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە، بەپێی بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان چالاک بکات. هەروەها داوا لە پەرلەمان دەکات پەلە بکات لە هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017، بە جۆرێک کە یاساکە چارەسەری، خۆپارێزی و سزادان لەخۆ بگرێت و سزاکانی دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان هەموار بکرێنەوە، بەکارهێنەران وەک نەخۆش چاویان لێ بکرێت کە پێویستیان بە چاودێری هەیە نەک وەک کەسی قێزەون و بێڕێز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






