فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین دۆکیۆمێنتاریی ئاسیا بەدەست دێنێت

شەیری بکە لە:
فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین دۆکیۆمێنتاریی ئاسیا بەدەست دێنێت

فیلمی دۆکیۆمێنتەریی "باڵەکانی گۆرانیبێژ"

ئاڤا نیوز

فیلمی دۆکیۆمێنتاریی "باڵەکانی گۆرانیبێژ" لە سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاریی ئاسیای بەدەستهێنا.

چیرۆکی سەرەکی: فیلمی درێژی دۆکیۆمێنتاریی "باڵەکانی گۆرانیبێژ" لە نووسین و دەرهێنانی هێمن خالیدییە، ناوەرۆکی فیلمەکە باس لە ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی گوندی دەرەتفێی مەریوان  دەکات، کە لە یەک کاتدا چاودێریی هاوسەرە سەد ساڵانەکەی و لەقلەقێکی بریندار دەکات، هاوکات کچەکەشی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەوەی گەشت بۆ ئەوروپا بکات و بگاتە هاوسەرەکەی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی میدیکانی ئێران فیلمی باڵەکانی گۆرانیبێژ تاکە فیلمی هەڵبژێردراوی ئێران بوو بۆ ئەوەی بەشداریی لە فێستیڤاڵەکەدا بکات و بڕیاریشە بەم زووانە لە فێستیڤاڵەکانی زیوریخ و لەندەن نمایش بکرێت.

زانیاریی زیاتر: باڵەکانی گۆرانیبێژ یەکەم ئەزموونی خالیدییە لە دەرهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتەریی درێژدا، کە پرسەکانی کۆچ و پێکەوەژیانی مرۆڤ و لەقلەقی لەو فیلمەدا بەرجەستە کردووە و ماوەی چوار ساڵ کاری لەسەر کراوە، فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی هەرسی وڵاتی ئێران، جۆرجیا و بەلجیکایە.

باکگراوند: گوندی دەرەتفێ دەکەوێتە سنووری شاری مەریوان و نزیک دەریاچەی زرێبار بە هۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری لەقلەق تیایدا بە گوندی لەقلەقەکان ناسراوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ