دوای سێ مانگ لە وەستانی.. نەوتی کەرکووک بە تەنکەر ڕەوانەی ئوردن دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 29 ئەیلوول

گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە
ئاڤا نیوز
دوای وەستانی بۆ ماوەی سێ مانگ، بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ ئوردن دەستپێبکاتەوە و ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکەوە ڕەوانەی پاڵاوگەی ئەلزەرقای ناوەڕاستی ئوردن دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەیلولی ساڵی 2021ەوە عێراق و ئوردن ڕێککەوتن لەسەر ڕەوانەکردنی ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوتی عێراق بۆ ئوردن بە نرخی 16 دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت (واتە بەنرخی ئەمڕۆ کە بەرمیلێک نەوت بە 68 دۆلارە، بە ئوردن بە 52 دۆلار دەفرۆشرێت)، لە بەرامبەریشدا ئوردن خەرجی گواستنەوەی نەوتەکە لە ئەستۆ دەگرێت کە بە ڕێگەی تەنکەرەوە ڕەوانە دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکەوە نەوت بە تەنکەر ڕەوانەی ئوردن دەکرێتەوە، ڕێککەوتنی عێراق و ئوردنیش هەموو سێ مانگ جارێک بەسەر دەچێت و پێویست دەکات نوێ بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێش وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی ئوردن بڵاویکردەوە، ساڵح خرابشە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی ئوردن لە بەغدا لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر ڕێککەوتنی نوێی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن کردووە، کە سەرەتای مانگی نۆ بۆ سێ مانگی دیکە درێژکراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






