ئەمریکا کاروانێک فڕۆکەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ئاسمان ڕەوانەی ئەوروپا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا کاروانێک فڕۆکەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ئاسمان ڕەوانەی ئەوروپا دەکات

پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ئاسمان

ئاڤا نیوز

لە وڵاتە ئەوروپییەکانی دراوسێی ڕووسیا درۆن بە درۆن دەکەوێت، هاوپەیمانی ناتۆش ڕووسیا بە سیخوڕیی و هەراسانکردن تۆمەتبار دەکات، ئەمریکاش کە ئەندامی هاوپەیمانێتییەکەیە کاروانێک فڕۆکەی تایبەت بە پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە ئاسمانەوە ڕەوانەی ئەوروپا دەکات.

وێنە گەورەکە: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک درۆن لە پۆڵندا کەوتنەخوارەوە، لەم ڕۆژانەشدا درۆنی دیکە لە دانیمارک و نەرویج بینراون و سەرجەم وڵاتانی ئەورووپاش پەنجەی تۆمەت بۆ ڕووسیا ڕادەکێشن، بۆیەش هاوپەیمانی ناتۆ دەیەوێت دیوارێکی بەرگریی درۆن دژی هەڕەشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا دروستبکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە نوێترین پێشهاتدا ئەمڕۆ دووشەممە میدیا نێودەوڵەتییەکان پاڵپشت بە نەخشەی هێڵی فڕۆکەوانی بڵاویان کردەوە، ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی تایبەت بە پڕکردنەوەی سووتەمەنی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بینراون کە بەرەو ئەوروپا ڕۆیشتوون.

باکگراوند: لە 22 تا 26ی ئەم مانگە هاوپەیمانی ناتۆ بەبەشداری 10 هەزار سەرباز و هێزی تایبەتی 13 دەوڵەتی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە مانۆڕێکی دەریایی فراوانی لە دەریای سپی ناوەڕاست، دەریای ئەدریاتیکی، دەریای باکوور و بەلتیک ئەنجامدا، مانۆڕەکەش وەک ئامادەکارییەک بوو بۆ گریمانەی ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادانی دەریایی لەگەڵ ڕووسیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ