بە بەشداريی سەدان ئافرەت پێشبڕکێ بۆ خوێندنەوەی کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی دەکرێت

شەیری بکە لە:
بە بەشداريی سەدان ئافرەت پێشبڕکێ بۆ خوێندنەوەی کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی دەکرێت

دیمەنێک لە پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی و خەڵاتی مەهاباد قەرەداخی

ئاڤا نیوز

مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خولێکی پێشبڕکێ بۆ خوێندنەوەی کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی و خەڵاتی مەهاباد قەرداخی بەڕێوەدەبات کە سەدان ئافرەتی خوێنەر پێشبڕکێ بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 2:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 29-9-2025، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین پێشبڕکێ بۆ خوێندنەوەی کتێبی "بۆ مێژوو"ـی سەرۆک بارزانی و خەڵاتی مەهاباد قەرەداخی دەستیپێکرد کە لە قۆناغی یەکەمدا 100 ئافرەت بەشداربوون.

لێدوانی فەرمی: زیبا تەها، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، پرۆژەکە بە ئامانجی بە کولتوورکردنی خوێندنە لەلایەن کادیرانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کە مەبەستێکی گەورەی لە پشتە، ئەویش خەڵاتی مەهاباد قەرەداخییە بۆ ئافرەتی خوێنەر و ڕۆشنبیر.

سکرتێری ئافرەتانی کوردستان دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا کە ئەمڕۆ دەستیپێکردووە، سەدان ئافرەت بەشداریی پێشبڕکێکەیان کردووە، لەو سەدان ئافرەتەش تاقیکردنەوەیەک لەڕێگەی نووسین کراوە و 12 ئافرەت بۆ قۆناغی دووەم دەرچوون کە بەشێوەی دوو گرووپ پێشبڕکێ لەسەر خەڵاتەکە دەکەن.

زیبا تەها ئاماژە بەوەش دەکات، پرۆژەکە لە یادی ڕیفراندۆمەوە دەستیپێکرد و "کادیرانمان لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا، کتێبی گرنگی "بۆ مێژوو"ی سەرۆک بارزانییان خوێندەوە، بۆئەوەی زانیاریی ورد و قووڵ لەبارەی کتێبەکە و مێژووی کورد و گرنگی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم وەربگرن.

زانیاریی زیاتر: پێشبڕکێکە یەکەم ساڵە بەڕێوەدەچێت و لە ساڵانی داهاتووش هەر جارە و لەسەر کتێبێک دەکرێت،  مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان سەرپەرشتی دەکات.

ئەمەش بزانە: قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێکە بە گشتی لەسەر کتێبەکە بوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا پێشبڕکێکە تایبەت بوو بە ڕێفراندۆم، پرسیارەکانیش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕ ئاراستەی بەشداربووان کرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ