یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا سزاکانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە

ئاڵای ئێران و یەکێتیی ئەوروپا

ئاڤا نیوز

دوای بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا ڕایانگەیاند، سزاکانی سەر ئێرانیان گەڕاندووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەکێتیی ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە: ئەمڕۆ  یەکێتیی ئەوروپا سزاکانی دژی ئێران گەڕاندەوە لە وەڵامی بەردەوامبوونی پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە. بەڵام دەرگای دانوستانە دیپلۆماسییەکان بۆ ئێران کراوە دەبێت.

یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەداوە کە سزاکان بریتین لە:- بلۆککردنی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندیی ئێران و بانکەکانی دیکەی ئێران، لەگەڵ قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ سەر ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی.

هەروەها یەکێتیی ئەوروپا کڕین و گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێرانی قەدەغە کردووە، لەگەڵ فرۆشتن یان دابینکردنی زێڕ و هەندێک ئامێری دەریایی تایبەت بۆ ئەو وڵاتە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر ئەمڕۆش، حکومەتی بەریتانیا دەیان کەسایەتیی و لایەنی پەیوەندیدار بە ئێرانی خستە لیستی سزاكانییەوە و بەریتانیا دەڵێت: ئامانج لەم هەنگاوەیان کەمکردنەوەی هەوڵەکانی ئێرانە بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.

- جا حکومەتی بەریتانیا 71 ناوی نوێی خستە لیستی سزاکانییەوە، لەوانە چەندین بەرپرسی باڵای بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، هەروەها دامەزراوە گەورە دارایی و وزەکانی ئەو وڵاتەی لەخۆگرتووە.

- بەو پێیەی ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کە ڕووبەڕووی سزاکانی بەریتانیا بوونەتەوە، ئێستا سەروەت و سامانەکانیان بلۆک دەکرێن، مامەڵە داراییەکانیان سنووردار دەکرێن و گەشتکردنیشیان لێ قەدەغە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ