پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی وەک ڕێزێک لە تەمەنی پڕ بەخشینی خانەنشینان دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی وەک ڕێزێک لە تەمەنی پڕ بەخشینی خانەنشینان دەکرێتەوە

شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ، ڕێكخەری پێشانگەکە - پۆستەری پێشانگەکە

ئاڤا نیوز

لە ڕۆژی جیهانی قاوەدا پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "بەساڵاچووان گەنجینەی هزر و ئەزموونی ڕاستەقینەن، فەرموون لە ڕۆژی قاوەدا بەیەكەوە دابنیشین" دەکرێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:00ی بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 1-10-2025، سەنتەری كۆمەڵایەتیی خانەنشینانی هەولێر - باغی شار وەک ڕێزگرتن لە ئەزموون و تەمەنی پڕ بەخشینی بەساڵاچووان و خانەنشینانی هەولێر، پێشانگەیەکی فۆتۆگرافی لە باخچەی سەنتەرەکە دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ، ڕێكخەری پێشانگەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێشانگەكە بە پاڵپشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و 23 فۆتۆ نمایش دەكرێن کە تایبەتن بە ئافرەتان و پیاوانی بەساڵاچوو، ساڵانە ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ ئامادەی دەکات.

هەر لەم ڕۆژەدا، یەکی ئەکتۆبەر کە ڕۆژی جیهانی قاوەیە، "هەوڵدەدەین نەریتی قاوە و جۆرەکانی قاوە نمایش بکەین".

زانیاریی زیاتر: چالاکییەکە هەوڵێکە بۆ ڕێزگرتن لە ئەزموون و تەمەنی پڕ بەخشینی بەساڵاچووان و خانەنشینان، هەریەک لە سەنتەری کۆمەڵایەتیی خانەنشینانی هەولێر و محەممەد دەروێش ئاغای قاوەگر هەماهەنگ و هاوکاری ئەم چالاکییەن لەگەڵ دەست و پەنجەی ڕەنگینی نۆ فۆتۆگرافەر کە بەچرکاندنی وێنەکان بەشداریی کارایان هەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو چالاکییە لە ساڵی 2021وە لەلایەن ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ دەستیپێکردووە و ساڵانە لە سەنتەری خانەنشینان پێشانگەیەك تا دوو پیشانگە دەكاتەوە، بەردەوام چالاكیی بۆ هەردوو بەشی پیاوان و ئافرەتان ئەنجام دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ