ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی نزاركێ داوای کردنەوەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەی دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی یەكێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆک گلەییان هەیە لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگەیەکی پەروەردەییان بۆ دروستکراوە بەڵام تاوەکو ئێستا بەڕووی قوتابییان نەکراوە. 

چیرۆکی سەرەکی: 
دانیشتووانی گەڕەكی نزاركێ لە شاری دهۆك کۆمەڵگەیەکی گەورەی پەروەردەیان بۆ دروستکراوە کە 36 ژوورە، لە باخچەی ساوایانەوە تا دەگاتە 12ی ئامادەیی حیسابی هەمووی کراوە.

عەلی حەجی، دانیشتوویێكی گەڕەكەكەیە و دەڵێت: سەرمایەدارێکی دهۆک لەسەر ئەرکی خۆی کۆمەڵگایەکی پەروەردەیی بۆ دروست کردووین. بەڵام وا وەرزی نوێی خوێندن دەستی پێكردووە کەچی هێشتا دەرگای كۆمەڵگەكە نەكراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆک کرد، دەڵێ، ئەو کۆمەڵگا پەروەردەییە 100% تەواو نەبووە، هەر کاتێک تەواو بێت یەکسەر دەوامی تێدا دەكرێت.

گوتیشی، پشتیوان بە خودا لە وەرزی دووەم دەوام لە کۆمەڵگەکە دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ