یوتیوب 22 ملیۆن دۆلار پێبژاردن دەداتە ترەمپ

شەیری بکە لە:
یوتیوب 22 ملیۆن دۆلار پێبژاردن دەداتە ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ و لۆگۆی یوتیوب

ئاڤا نیوز

یوتیوب ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی 22 ملیۆن دۆلار بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو داوایەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تۆماریکردبوو.

وێنە گەورەکە: داواکەی ترەمپ لە سەر ئەوەبوو کە یوتیوب لەسەر هێرشەکەی 6-1-2021ـی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر بۆ سەر کاپیتوڵ، هەژمارەکەی ترەمپی ڕاگرت.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە ترەمپ 22 ملیۆن دۆلارەکە لە پڕۆژەیەکی بیناسازیی لە کۆشکی سپیدا خەرج بکات کە بریتییە لە درووستکردنی هۆڵێکی ئاهەنگگێران لە ناو کۆشکەکە.

ئەمەش بزانە: یوتیوب هەروەها بڕی 2.5 ملیۆن دۆلار دەدات چەند هاوپەیمانێکی دیکەی ترەمپ، لەوانەش 'یەکێتیی پارێزکارانی ئەمریکا'.

لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ ئەمەی بە "سەرکەوتنێکی زۆر گەورە" بەسەر سانسۆردا وەسف کرد و ڕایگەیاند "خەباتی کۆماریخوازان بۆ ئازادیی ڕادەربڕین بردیەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ