ئاڤای خەڵک؛ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی گەرمیان ساڵێک به‌سه‌ر واده‌كه‌یدا تێپه‌ڕ بووه‌ و تەواو نەکراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە لە گەرمیان، کە لە ساڵی 2019 دەست بە فرۆشتنی یەکەکانی کرا بەڵێن درابوو پڕۆژەکە لە ساڵی 2024 تەواو بێت و کلیلەکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون ڕادەستی خاوەنەکانیان بکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە تەنیا 43%ی پڕۆژەکە تەواو کراوە و گومان و نیگەرانییەکی زۆری بۆ کڕیارەکان دروست کردووە.

 

چی ڕووی دا: لە سەرەتادا، وەبەرهێنەری یەکەم دەستی بە پڕۆژەکە کرد، بەڵام بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێککەوتنەکان، مۆڵەتەکەی هەڵوەشێنرایەوە و کەیسەکەی ڕەوانەی دادگا کرا. ئەمەش یەکەم زەنگی مەترسی بوو بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە بە هیوا و ئاواتێکی زۆرەوە یەکەکانیان کڕیبوو.


دوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی وەبەرهێنەری یەکەم، وەبەرهێنەرێکی دیکە پڕۆژەکەی وەرگرتە ئەستۆ. ئەم وەبەرهێنەرە نوێیە بەڵێنی چەندین خزمەتگوزاری دا، لەوانە دروستکردنی وێستگەی: ڕیسایکلینی ئاوی قورس و ژمارەیەک خزمەتگوزاری دیکە کە پێویستن بۆ پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی مۆدێرن. بەڵام، دەرکەوتووە کە تەنیا 5%ی کارەکانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەواو کراوە و زۆربەیان هەر دەستیان پێنەکراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی قسەی خاوەنی یەکەکان، ئێستا بڕیار وایە پڕۆژەی قەڵای شێروانە لە ساڵی 2028 تەواو بکرێت، کە ئەمەش نزیکەی چوار ساڵی دیکە دواکەوتنی پڕۆژەکە دەخاتە سەر ژیانی کڕیارەکان. ئەم چاوەڕوانییە درێژخایەنە بووەتە هۆی بێزاری و نیگەرانییەکی زۆر لەلایەن هاوڵاتییانەوە، چونکە زۆربەیان بڕێک پارەی زۆریان لە پڕۆژەکەدا داناوە و بەهیوان خاوەنی ماڵی خۆیان بن.


لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند: "ئاگاداری پڕۆژەکەین و ڕاستە پێشتر بە خاوی کاری تێدا کراوە، بەڵام ئێستا بە تەواوی کار تێیدا دەستیپێکردووەتەوە و هەموو هەوڵێک دەدرێت کە لە ساڵی داهاتوودا، پڕۆژەکە بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانەوە تەواو بکرێت و یەکە نیشتەجێبوونەکانیش ڕادەستی هاوڵاتیان بکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ