ئاڤا نیوز
دانانی پەیکەرێکی گەورە بۆ مام جەلال تاڵەبانی لە دەروازەی شاری کەرکووک، بەتایبەتی لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی و کەرکووک، بووەتە بابەتێکی گەرم و مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و بووەتە ترێند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای ئەوەی هێشتا پەردە لەسەر پەیکەرەکە لانەدراوە، بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە کاتی دانانیدا کاردانەوەی جۆراوجۆری لێکەوتووەتەوە. بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پەردە لەسەر پەیکەرەکە دابنرێت.
زانیاریی زیاتر: پەیکەرەکە بە بەرزی 6 مەتر، گەورەترین پەیکەری مام جەلالە لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستاندا. لە ماددەیەکی مەڕمەڕی دەستکرد دروست کراوە کە بە گوتەی دروستکەرانی، زەمانەتی 50 ساڵی هەیە بۆ خۆڕاگری. سامان ئەبوبەکر، پەیکەرسازێکی ناسراو، کاری دروستکردنی ئەم پەیکەرەی لە ئەستۆ گرتووە.
پڕۆژەی دروستکردنی ئەم پەیکەرە، لەگەڵ سێ پڕۆژەی دیکەدا، بە گوژمەی گشتی 7 ملیار و 600 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





