
هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای سەرکەوتن بەسەر داعش و وەک پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کەمدەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: واشنتن و بەغدا ڕێککەوتوون لەسەر پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەدان سەرباز تا کۆتایی ئەمساڵ دەکشێنەوە و ئەوانی دیکەش تا کۆتایی ساڵی 2026.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شون بارنیل، وتەبێژی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەشكردووە، لە چوارچێوەی ڕاسپاردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵات، لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکا و عێراق و ڕاگەیێنراوی هاوبەشی هەردوو وڵات لە 27ی ئەیلولی 2024، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە هێزی هاوپەیمانان ژمارەی سەربازەکانیان لە عێراق کەمدەکەنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەمکردنەوەی هێزەکانیان ئاماژەی سەرکەوتنە لە ڕووبەڕووبوونەوە دژی ڕێکخراوی داعش و هەوڵێکیشە بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەکان بۆ هاوبەشی ئەمنیی بەردەوام لە نێوان عێراق و ئەمریکا، ئەوەش بەجۆرێک دەبێت کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئەمریکا، دەستووری عێراق و ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراقدا بگونجێت.
وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەشڵێت، پشتیوانیی ئەم هاوبەشییە ئەمنییەی ئەمریکا و عێراق دەکات، کە بەهۆیەوە توانای عێراق بۆ گەشەپێدانی ئابووریی، هێنانی وەبەرهێنانی بیانیی و سەرکردایەتی ناوچەیی لە ئاستی هەرێمییدا باشتر دەکات، حکومەتی ئەمریکاش لە هەماهەنگی پتەو لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت بۆ گواستنەوەیەکی بەرپرسیارانە ئەم پڕۆسەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






