کۆمیسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ڕووماڵی هەڵبژاردن بەڕووی میدیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتییدا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەنگدان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردنی بەڕووی سەرجەم میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کردەوە کە دەیانەوێت ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بکەن، هەر میدیایەکیش فۆرم پڕنەکاتەوە ناتوانێت ڕووماڵ بکات.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 11ی 11ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆ، عەرەبی و نێودەوڵەتی لەڕێگەی فۆرمێکەوە دەتوانن داواکاریی پێشکەش بکەن، ئەوەش ڕێگەیان پێدەدات بچنە هەموو بنکەکانی دەنگدان کە کۆمیسیۆن بۆ میدیاکانی دیاریی کردووە، لەوانەش بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان.
شێوازی جێبەجێ کردن؛ لە بەرامبەریشدا نوێنەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن و لەکاتی چوونیان بۆ بنکەکانی دەنگدان خۆیان بناسێنن و ناسنامەکانیان نیشانی کارمەندانی کۆمیسیۆن بدەن، ناشبێت لەناو وێستگەی دەنگدان چاوپێککەوتن لەگەڵ دەنگدەران بکەن، هەروەها نابێت زانیاریی لە سەرچاوەی نافەرمییەوە بڵاوبکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمارکردنی میدیاکانیش بۆ ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تا 24 کاتژمێر بەر لە دەنگدانی تایبەت بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






