وەزارەتی پلاندانان بۆ کەم کردنەوەی بێکاری لەگەڵ ڕێکخراوێکی جیهانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی دادەمەزرێنێت
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە سەنتەری شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پلاندانان بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی بێکاری و فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان، سیستمێک بە هاوکاری ڕێکخراوی کاری جیهانی دادەمەزرێنێت و لەماوەی دوو ساڵدا جێبەجێ دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ساڵانی 2021 بۆ 2023، ڕێژەی بێکاری %2.5 لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە، بەشێوەیەک %16.5 لە 2023 دابەزیوە بۆ %14.5، ئێستا وەزارەتی پلاندانان کار لەسەر ئەوە دەکات کە لەڕێگەی سیستمێک هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی کەم کردنەوەی ڕێژەکە بنێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان محمد، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان؛ بە ئاڤای گوت، "لەڕێگەی چەند ستراتیژییەک کار لەسەر کەمکردنەوەی بێکاری دەکەین، یەکێک لەوانە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا لەڕێگەی وەزارەتی پلان و وەزارەتی کار ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی پەسەند کرا، بەشێکی ئەو ستراتیژە جێگیرکردنی خوێندنی پیشەییە و لە ناوەندەکانی خوێندن تا 2027 دەبێت جێبەجێ دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: ستراتیژییەکی دیکەی وەزارەتی پلاندانان، دامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی زانیاریی بازاڕی کارە، بەشێوەیەک شێوازی پەرەسەندنی بازاڕی کار لەو سیستمە دیاردەبێت ڕوونی دەکاتەوە لەکوێ بۆشایی هەیە، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ کۆکردنەوەی داتا و پڕکردنەوەی بۆشاییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






