
چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
کەناڵی (جەزیرە) ئاشکرای دەکات بەرپرسانی قەتەر، میسر و تورکیا کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندی دانوستانکاری حەماس ئەنجام دا بۆ تاوتوێ کردنی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی جەزیرە لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، بزووتنەوەکە پێش پێشکەشکردنی وەڵامی فەرمی، بە وردی لە پلانەکە دەکۆڵێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندی حەماس نێوەندگێرانی ئاگادارکردووەتەوە، "کاردەکات بۆ داڕشتنی هەڵوێستی کۆتایی دوای کۆتاییهێنان بە ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ گرووپە فەڵەستینییەکان."
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی بەرپرسانی قەتەر، میسر و تورکیا و شاندی حەماس نوێنەرایەتی بەشێک لە گفتوگۆ تەکنیکییەکان دەکات بۆ داڕشتنی هەڵوێستی کۆتایی لەبارەی پلانەکەی ترەمپ.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە، ترامپ ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژی بە بزووتنەوەکە دابوو بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پلانەکەی ڕابگەیێنێت و هۆشداریشی دابوو، ئەگەر ئەو پێشنیازە ڕەت بکاتەوە دۆخەکەیان "زۆر سەخت دەبێت". دووپاتیشی کردەوە کە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و ئیسرائیل لەسەر ئەو پلانە ڕازی بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، پلانە 20 خاڵەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززە لەلایەن قەتەر و میسر ڕادەستی حەماس کراوە، چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا، بزووتنەوەکە هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕابگەیێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






