
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود ڕەتیدەکاتەوە کوڕەکەی هەڵیکوتابێتە سەر ماڵەکەیان لە گوڵەخانە و دەڵێت، لەلایەن دادوەرەوە ڕێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دابان عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەگەڵ ژمارەیەک پاسەوانی باوکی، چووەتە سەر ماڵەکەیان لە گوڵەخانە و بەهۆیەوە گرژی لەنێوان هێزی هەردوو برا دروست بوو.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵای حاجی مەحموود بە ئاڤا نیوزی گوت: "خانووەکەم لە گوڵەخانە لەلایەن هێزێکی سەر بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە داگیرکرابوو، زیاتر لە جارێک بە کۆمەڵایەتی و حیزبی داوام کرد چۆڵی بکەن، ئامادە نەبوون و دواتر ڕێکاری یاساییم گرتەبەر".
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی فەرماندەیەکی نزیک لە عەبدوڵڵا حاجی مەحموود کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، ڕایگەیاند: "عەبدوڵڵا دەڵێت من شەرعیەتی بەشداریکردنم لە کۆمسیۆن وەرگرتووە و بەشداری لە کۆنگرە دەکەم، هەروەها خانووەکەم بەیاسا وەرگرتووەتەوە چونکە موڵکی خۆمە، بەڵام لایەنەکەی دیکە دەڵێت نابێت بەشداری بکات بەهۆی ئەوەی بە بڕیاری حیزب دەرکراوە".
زانیاریی زیاتر: هەر 40 خولەک دوای گەڕانەوەی دابان بۆ ماڵەکەیان، لەلایەن هێزێکی سەر بە محەممەد حاجی مەحموود دەوری خانووەکە دراوە و تەقەیان کردووە؛ تاوەکو ئێستاش دابان و هێزەکەی باوکی لەنێو ماڵەکەدا ماون و ئامادە نین چۆڵی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە سۆسیال دیموکرات سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەستنی کۆنگرە و دەیانەوێت پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆنگرە ببەستن، سەرەڕای دوورخستنەوەشی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بەشداری دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






