ئەردۆغان: تورکیا گەورەترین و متمانەپێکراوترین پارێزەری کوردە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی یەکەم

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت وڵاتەکەی گەورەترین، متمانەپێکراوترین و سەرڕاستترین پارێزەری کوردانی دەرەوەی تورکیایە و دەڵێت: "ڕێگەگرتن لە دابەشکردنی سووریا، لە بەرژەوەندیی کوردانی ئەو وڵاتەیە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 2025-10-01 لە دوای کردنەوەی وەرزی نوێی یاسادان لە پەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە هەنگاوی باشی بڕیووە و سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە و هەوڵەکانی دەم پارتی کرد بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە و باسی لەو کۆمیسیۆنەش کرد کە بۆ ئەم مەبەستە لە پەرلەمان پێکهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: "تورکیا وەک چۆن نیشتمانی دایکی کوردانی تورکیایە، بە هەمان شێوە گەورەترین، متمانەپێکراوترین و سەرڕاستترین پارێزەر و برای کوردانی دەرەوەی تورکیاشە. یەکەم پەناگەیشە کە لەم دواییانەدا یەکەمجار لەلایەن کوردانەوە لە دەرگای دەدرێت. وەک چۆن سەدان ساڵە بەم جۆرە بووە ئەمڕۆ و سبەیش تورکیا هەر بەم جۆرە دەمێنێتەوە بۆ کورد".
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وەک کورد، تورک، عەرەب، سوننە، عەلەوی بەبێ جیاکاری و جیاوازی نەتەوە و زمان و ئایین سەرجەمیان ڕێبواری داهاتوویەکی هاوبەشن و دەڵێت: "خوا یار بێت تەواوی ئەو بەربەستانە لەناو دەبەین کە لە بەردەم برایەتیی هەمیشەییمان دروست دەبێت. کاتێک تورک، کورد و عەرەب یەکگرتوو و یەکڕیز بن، تەواوی ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن کە لە ناوچەکە هەن و ئارامی و ئاشتیی یەکجارەکی باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت".
ئەوەی پێویستە بزانیت: هەر لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان وتی "بەتووندترین شێوە دژی پیلانی دابەشکردنی سووریا دەوەستینەوە، ئەمەش دژی برا کوردەکانمان نییە لە سووریا، بەڵکوو لە بەرژەوەندیی ئەواندایە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





