ئاڤای خەڵک؛ تەواونەکردنی پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ دانیشتووانی گردجووتیار لە هەولێر نیگەران کردووە
- کوردستان
- 1 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی گردجووتیار لە شاری هەولێر، گلەیی و ناڕەزایەتی خۆیان لەبارەی تەواو نەکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ و کەناڵێکی تایبەت بە لافاو دەردەبڕن، کە بووەتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی ناتەندروست و مەترسیدار لە گەڕەکەکەیاندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هاووڵاتیانی گەڕەکی گردجووتیار ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆژەی ئاوەڕۆکە ماوەیەکی زۆرە جێهێڵدراوە و تەواو نەکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی کۆبوونەوەی ئاوی پیس و دروستبوونی بۆن و بەرامێکی ناخۆش. لەلایەکی دیکەوە، کەناڵێکی تایبەت بە لافاو کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو دروست کراوە، ئێستا خۆی بووەتە کێشەیەکی دیکە، چونکە چاڵی گەورە گەورەی تێدا دروست بووە و مەترسی کەوتنی منداڵانی گەڕەک بۆ ناو چاڵەکان هەیە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر، بە ئاڤای گوت: "ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکەکە دروست دەکەین، نووسراومان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و ڕەزامەندیشی لەسەر دراوە." ناوبراو گوتیشی: "پڕۆسەکە بە دوو قۆناغ دەکرێت، قۆناغی یەکەم 220 ملیۆن دینار و قۆناغی دووەمیش 420 ملیۆن دینار خەرج دەکرێت."
بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: "چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایین بۆ دابینکردنی بودجە، بەڵام داواشمان لە پارێزگا کردووە کە لە مانگی یازدەدا لە بودجەی فریاکەوتنی لافاو قۆناغی یەکەم جێبەجێ بکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە کەناڵەکەی لافاویش، رێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر، بە ئاڤای راگەیاند: "پڕۆژەکە 55%ـی تەواو بووە و تەنیا کۆنکریتکردنی ماوە. بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیدا وەستاوە و هەر کاتێک پارە دابین کرا، پڕۆژەکە تەواو دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






