ئاڤای خەڵک؛ باخچەیەکی ساوایان لە هەولێر بەهۆی کۆنی بیناکەی مەترسی لەسەر منداڵان دروست کردووە
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
مامۆستایانی باخچەی ساوانی لاولاو لە شاری هەولێر، کە یەکێکە لە باخچە کۆنەکان و لە ساڵی 1983ـەوە دامەزراوە، هانایان بۆ ئاڤا میدیا هێناوە و گلەیی خۆیان لە دۆخی بینا و خزمەتگوزارییەکانی دەربڕیوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی گوتەی مامۆستایان، بینای باخچەکە زۆر کۆنە و ژوورەکانیش زۆر بچووکن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی منداڵان دروست کردووە. بەڕێوەبەری بوخچەکە ئاماژەی بەوەدا کە زۆربەی کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناو پۆلەکان، مامۆستایان بە دڵسۆزی و لەسەر گیرفانی خۆیان کڕیویانە، چونکە بودجەی تەرخانکراو بۆیان زۆر کەمە. ناوبراو گوتی: "لە ساڵێکدا هەموو نەسریەکەمان تەنیا 120 هەزار دینارە."
مامۆستایان نیگەرانی خۆیان لەبارەی دۆخی سەقفی بوخچەکە دەردەبڕن کە لە وەرزی زستاندا رتووبەتی زۆری هەیە. هەروەها، هەندێک سویچ و پلاکی کارەبا مەترسین بۆ سەر منداڵان و زۆر جار شۆرتی کارەبا دروست دەکات. مەتبەخەکەشیان زۆر بچووکە و داوا دەکەن ئاوڕێکی جیدییان لێ بدرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "پێشتر دەرخستە بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای باخچەکە کراوە، بەڵام قەیرانی دارایی هۆکار بووە لەوەی کاری تێدا نەکرێت." ناوبراو گوتیشی: "ئێستاش بەدواداچوون دەکەین و ئەندازیاریش ڕادەسپێرین بۆ ئەوەی پشکنین بکات و دڵنیا بینەوە لەو دەرخستەیەی کە کراوە. چیان پێویست بێت بۆیان دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






