بەهۆی لێدوانەکانی دژی باوکی سوودانی، ماڵی عیزەت شابەندەر گەمارۆ دەدرێت
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی خۆپیشاندانی هۆزی سوودانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کاردانەوەیەکی تووند و مشتومڕاویدا، دەیان کەس لە ئەندامانی هۆزی سوودانی، ماڵی غالیب شابەندەر، توێژەر و سیاسەتمەداری عێراقی، لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت گەمارۆدا. ئەم هەنگاوە دوای لێدوانەکانی شابەندەر دێت سەبارەت بە باوکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، غالیب شابەندەر ڕایگەیاندبوو کە باوکی محەممەد شیاع سوودانی لە ڕیزەکانی حزبی دەعوە نەبووە. هەروەها ئاماژەی بەوەدابوو کە سەرەڕای تۆمارکردنی ناوی لە دەزگای شەهیدان، بەڵام ئەو شەهید نەبووە و لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستداوە.
کاردانەوەکان: ئەم لێدوانانە توڕەیی و ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لای هۆزی سوودانی لێکەوتەوە، کە وای لێکردن ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵی شابەندەر خۆپیشاندان بکەن. یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "ئێمە دەمانویست هەرا بنێنەوە، بەڵام بەداخەوە سەرۆکی هۆزەکەمان فەرمانی تەنیا خۆپیشاندانی پێداین بەبێ هیچ تووندوتیژییەک. بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتە دووبارە بێتەوە، دەزانین ئەو کاتە هەڵویستی تووندترمان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





