کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: 100 کاندید بەهۆی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەوە سزادراون
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
هەرچەندە دەستپێکردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند کاتژمێرێکی کەمی ماوە، بەڵام کۆمیسیۆن دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پێشوەخت دەستیان بە هەڵمەتی هەڵبژاردن کردووە زیاتر لە 100 کاندید بە پێبژاردنی دارایی سزادراون.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 2025-10-03 بە بەشداریی حەوت هەزار و 768 کاندید لە چوارچێوەی 145 هاوپەیمانی، حیزب و لیستی تاکە کەسی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، ماوەی بانگەشەش 37 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 2025-11-11 هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەڵای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، "زیاتر لە 100 کاندید بەهۆی بانگەشەی پێشوەختی هەڵبژاردنەوە بە پێبژاردی دارایی دوو ملیۆن دینار و زیاتریش سزادراون، بۆیە داوا لە کاندیدەکان دەکەین لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن پابەندی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن بن تا لەسزای پێبژاردن، زیندانیکردن و دوورخستنەوە بەدووربن".
وتیشی، لەئێستادا کۆمیسیۆن لەپاڵ چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان، دەستیشی بە ڕاهێنانی کارمەندانی سەر سندووق کردووە و پێدانەوەی کارتی دەنگدانیش بە هاووڵاتیان بەردەوامە، پرۆسەی چاپکردنی فۆرمی دەنگدانیش گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






