هەفتەی داهاتوو جووتیارانی سنووری هەولێر شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 تشرینی یەکەم

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران لە سنووری هەولێر دەست پێدەکات، ڕۆژانە چەکی پارەی جووتیاران خەرج دەکرێت لەماوەی چەند ڕۆژێک سەرجەم ئەو جووتیارانەی لە قۆناغی یەکەم گەنمیان ڕادەستکردووە پارەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: بەغدا 57 ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرجکردووە، لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی پارەکە کراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانکی TBI ناتوانێت بڕی پێویست ڕۆژانە بۆ جووتیارانی هەولێر و دهۆک دابین بکات پرۆسەکە دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکرێت، ڕۆژانە 100 جووتیار پارەکە وەردەگرن و لەچەند ڕۆژێکدا سەرجەم ئەو جووتیارانەی لە قۆناغی یەکەم گەنمیان ڕادەست کردووە چەکەکانیان خەرج دەکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: نازم ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەنمی دهۆک؛ بە ئاڤای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا چەکی خەرجکردنی شایستە داراییەکانمان بەدەست نەگەیشتووە، دیار نییە چ كاتێك پارەکە خەرج دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






