چی ڕوودەدات ئەگەر عێراق پابەندی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران نەبێت؟
- عێراق
- 2 تشرینی یەکەم

ئاڵای وڵاتانی ئێران و عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، ئەگەر عێراق پابەندی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەبێت بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزای گشتگیر بەسەر ئێراندا، وەک دەوڵەتێکی هەڵگەڕاوە لە قەڵەم دەدرێت کە ڕێز لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت، بەوهۆیەش مەترسی هەیە عێراق ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتیی ببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆکاری پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، شەممەی ڕابردوو نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا دووبارە سزای قەدەغەی فرۆشتنی چەک و سزای فراوانی دیکەی بەسەر ئێران بسەپێنرێتەوە کە کەرتەکانی ئابووری، بازرگانیی و بانکی دەگرێتەوە، بڕیارەکە قەدەغەی گەشت لەسەر دەیان هاووڵاتی ئێرانیی و سڕکردنەوەی پارەی دەیان دامەزراوەی ئێرانیش لە دەرەوە لە خۆدەگرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زیاد هاشمی، شارەزای ئابووری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس باسی لەوەکردووە، لە کۆتا پێشهات و بەبڕیارێکی سەرۆکایەتی ئەردۆغان، تورکیا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پارەی دەیان دامەزراوەی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی سڕکرد، وڵاتانی دیکەش بە قۆناغ دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئەوەش وەک پابەندبوونێکی ئەو وڵاتانە بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکانەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق تائێستا هەنگاوی ڕوونی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەناوە لەوانەش ڕاگرتنی هاوردەی غاز لە ئێران یان پەیوەست بە مامەڵەی بازرگانیی و دارایی، ئەوەش وادەکات عێراق بکەوێتە ژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
بەوتەی زیاد هاشمی ئەگەر عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی دژی ئێران جێبەجێ نەکات، دەچێتە لیستی ئەو وڵاتانەی ڕەتیدەکاتەوە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش جێبەجێی بکات، بەوپێیەش مەترسی هەیە بکێشرێتە ناو ڕێگای دیپلۆماسی ناتەندروستەوە و وەک دەوڵەتێکی "هەڵگراوە" لە قەڵەم بدرێت کە ڕێز لە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت، لەکۆتاییشدا ڕەنگە بگاتە ئاستی "سەپاندنی سزا بەسەر عێراق"، بۆیە بەغدا دەبێت هەموو ڕێکارێک بگرێتەبەر تا خۆی لە گەیشتن بەم قۆناغە بەدووربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






