
دیمەنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان. وێنە؛ KRG
ئاڤا نیوز
دوای وەستانی بۆ ماوەی شەش ساڵ، کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە لە ماوەی 9 بۆ 10 مانگ تەواو بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان لە ساڵی 2014 دەست بە دروستكردنی كرا، بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە لە ساڵی 2019 كاركردن تێیدا وەستا، لە ناوەڕاستی مانگی حەوتی ئەمساڵ بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی و تەواو کردنی درا.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: گوژمەی یەکەمی پارە بە بەڵێندەر دراوە، کارەکانی خاوێنکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە دەستیان پێکردووە، هەندێک ئامێری میکانیکی و کارەبایی گواستراونەتەوە سەر پڕۆژەکە، بڕیارە لە ماوەی 9 بۆ 10 مانگی داهاتوو پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە توانای بەرهەمهێنانی هەزار مەترسێجا ئاوی خاوێنی هەیە لە کاتژمێرێکدا، دەتوانرێت لە داهاتوو 500 مەترسێجای دیکە توانای پڕۆژەکە بەرز بکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: بە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە كێشەی كەمئاوی و کوالێتی ئاوی خواردنەوە لە دەربەندیخان چارەسەر دەبێت و 75 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






