باڵەخانەیەک لە تایوان نزیکە لە ڕووخان، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ناوچەکەی هەژاند
ئاڤا نیوز
بوومەلەرزەیەكی بەهێز تایوانی هەژاند و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەست دا و 800 کەسی دیکەش برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 03-04-2024 بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی نزیک هەرێمی هوالین – ڕۆژهەڵاتی تایوانی هەژاند.
لێدوانی فەرمی: لێپرسراوانی باڵای تایوان ڕایانگەیاندووە: هەوڵەكانیان بۆ بەهاناوەچوونی ئەو كەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەكان گیریان خواردووە چڕكردووەتەوە، هەروەها ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگری پڕ لە جلوبەرگ و پێداویستی ڕەوانەی ئەو شارانە كراون كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان پێگەیشتووە.
ژمارەكان وادەڵێن: بەهۆی بوومەلەرزەكەوە 9 كەس گیانیان لەدەست داوە و 800 کەسی دیکەش برینداربوون و تاوەکو ئێستا 50 كەس بێسەروشوێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بوومەلەرزەكە بەهێزترینە لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا ئەو وڵاتەی هەژاندبێت، بەهێزترین بوومەلەرزەش لە سێپتمبەری ساڵی 1999 ئەو وڵاتەی هەژاند كە بەهۆیەوە 2400 كەس گیانیان لەدەست دا و پێنج هەزار باڵەخانەش بەتەواوی تەختی زەوی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران