ئەحمەد شەرع ڕۆژەکانی پشووی لە سووریا دیاری کرد؛ جەژنی نەورۆز نەکراوەتە پشوو
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە مەرسوومێکدا ڕۆژانی پشووی فەرمیی لە دامودەزگاکانی حکومەت بە درێژایی ساڵ دیاری کرد، ئەوەی جێی سەرنجە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز کە دەکاتە سەری ساڵی کوردی لە لیستی پشووەکاندا نەهاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد شەرع لە بڕیاری ژمارە 188ـی سەرۆکایەتییدا و بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای بنەڕەتی بۆ کارمەندانی دەوڵەت ژمارە 50ی ساڵی 2004 و هەموارەکانی، بەتایبەتی بڕگەی (ب)ـی مادەی 43ی ئەو یاسایە، 13 پشووی فەرمی بە بۆنە جیاوازکانەوە دیاریی کردووە.
زانیاریی زیاتر: ئەو 13 بۆنە و جەژنە هەر یەکە و ڕۆژێک پشووی بۆی دیاریکراوە جگە لە هەردوو جەژنی ڕەمەزان و قوربان نەبێ کە ئەوەی یەکەمیان سێ ڕۆژ و ئەوەی دووەمییان چوار ڕۆژ کراوەتەوە پشوو، بەم جۆرە:
- جەژنی ڕەمەزان (سێ ڕۆژ)
- جەژنی قوربان (چوار ڕۆژ)
- سەری ساڵی کۆچی.
- ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر(د.خ).
- ڕۆژی سەری ساڵی زایینی.
- جەژنی کریسمس و کریستیانەکان (25 کانوونی دووەم)
- جەژنی دایک (21 ئادار)
- جەژنی جەلا (17ـی نیسان) لەم ڕۆژە لە چەند وڵاتێکی عەرەبی دەکرێتە پشوو بەبۆنەی کۆتاییهاتنی داگیرکاریی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەو وڵاتە.
- جەژنی زیندووبوونەوە (قیامەت)
- جەژنی بەڕۆژوبوون (قیامەت) لە ئایینی کریستیان لە ڕۆژئاوا
- جەژنی کرێکاران (1ـی ئایار)
- جەژنی ئازادکردن 8-12 کە دەکاتە ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد.
- جەژنی شۆڕشی سووریا (18ـی ئادار)
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات






