ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی دۆڵان لە سمێڵان داوای چاککردنی ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان دەکەن.
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم
شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی دۆڵان لە ناحیەی سمێڵان، داواکارن ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان کە ڕێگەی هەشت گوندی سەرکی ناوچەکەیە بۆ چاکبکرێت، ڕێگاکە نەک تەنیا بۆ هاتووچۆی دانیشتووان، بەڵکو بۆ گواستنەوەی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیشیان گرنگییەکی زۆری هەیە. بەڵام خراپییەکەی بووەتە هۆی ڕووداوی نەخوازراو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بێستوون نەجم، وەک نوێنەری دانیشتووانی هەشت گوندەکە، ڕایگەیاندووە کە درێژی ڕێگاکە نزیکەی چوار کیلۆمەترە و لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا کێشەی گەورەی بۆیان دروستکردووە. وتیشی، "ڕێگاکە ئەوەندە خراپە، ئەگەر بمانەوێت خانوویەکی نوێ دروست بکەین، هیچ بارهەڵگرێک ئامادە نییە بێت و کەرەستەکانمان بۆ بهێنێت." داواشی کرد تا گوندەکان بەتەواوی چۆڵ نەبوون، ئەم ڕێگایە چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمێڵان بە ئاڤای وت، کارە کارگێڕییەکان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە بەشی پلانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو بووە. جگە لەم پڕۆژەیە، نزیکەی 10 پڕۆژەی دیکەی قیرتاوکردنی ڕێگاوبان و دابینکردنی ئاوی ماڵان ڕەزامەندییان وەرگرتووە. بەڵام کێشەی سەرەکی نەبوونی بودجەیە.
وتیشی، "کێشەی نەبوونی سیولەمان هەیە و چاوەڕێی پارە دەکەین. هەر کاتێک پارە تەرخانکرا، پڕۆژەکان جێبەجێ دەکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات