ناوەڕاستی ئەم مانگە ئاو لە زێی بچووکەوە دەگاتە سەنتەری قەزای قوشتەپە
- هەواڵ
- 6 تشرینی یەکەم

دیمەنی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری
ئاڤا نیوز
نزیکەی لە 90%ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە تەواو بووە و پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەو مانگە ئاو بگاتە سەنتەری قەزاکە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و گوندەکانی دەوروبەری بەدەست کەمئاوەییە دەناڵێنن، ساڵی ڕابردوو قوشتەپە ژمارەی پێوانەیی لە کەمکردنی ئاوی ژێر زەوی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق تۆمار کرد، قووڵی بیرێک لە سنوورەکە گەیشتە 700 مەتر، بۆیە کابینەی نۆیەم بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە لەسەر زێی بچووک، ناوچەکە لە کەمئاوی ڕزگار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: نزیکەی لە 90%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و تێستی کارەبای بۆ کراوە، حەوزی سەرەکی پڕۆژەکە پاککراوەتەوە و خەریکی پاککردنەوەی ئەو دوو حەوزەین کە ئاو دەگەیێننە شوێنی مەبەست، دواتر هێلی یەکەمی پڕۆژەکە دەست بە ناردنی ئاو دەکات، لە 10 بۆ 15 ڕۆژی دیکە ئاو دەگاتە سەنتەری قەزای قوشتەپە.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەکە لە کاتژمێرێکدا سێ هەزار مەتر سێجا و 72 هەزار مەتر سێجا ڕۆژێکدا دابین دەکات، پێداویستیی ئاوی سنوورەکە نزیکەی هەزار و 850 مەتر سێجایە و زیاتر لە هەزار مەتر سێجای پڕۆژەکە زیاد دەبێت، بەمەش نزیکەی 200 بیری سنوورەکە دەکوژێنەوە و ناوچەکە لە گرفتەکانی کەمئاوی ڕزگاری دەبێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: پڕۆژەکە بە پێنج قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە قۆناغی سیێەمە، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە ئاو دەگاتە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بێستانە و نزیکەی 80 گوندی سنوورەکە.
باکگراوند: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەم، ڕۆژی 2024-09-17، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەکەی بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار دانا. پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی پێنج هەزار مەتر سێجای هەیە.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کێشەی کەمئاوی بۆ دەیان ساڵی دیکە لە ناوچەکە نامێنێت و هاونیشتمانیانی سنووری قەزای قوشتەپە سوود لە پڕۆژەکە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






