ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاری جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەڵەبجە دەدات
- کوردستان
- 6 تشرینی یەکەم

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی چەند بڕیارێکی گرنگی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خەڵکی هەڵەبجە ڕادەگەیێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-10-06، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری شارەکە و ئەنجوومەنی پاڵپشتی هەڵەبجە کۆبووەوە و مژدەی چەند پڕۆژەیەکی گرنگی حکومەتی بۆ خەڵکی شارەکە ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، سەرۆک بارزانی فەرمانی کردووە لە ڕێگەی حکومەتەوە خزمەتی هەڵەبجە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەو پڕۆژانەی کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە لە هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن، ئومێد سەباح وتی، بە بڕی 25 ملیار دینار پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێدەکرێت، داواشی کرد پێویستە وەبەرهێنەران دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە بقۆزنەوە، هاوکات ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 250 کەسی دیکە بۆ هەڵەبجە دراوە.
٠ دەروازەی سنووریی سازان وەکو دەروازەیەکی فەرمی دەکرێتەوە
٠ بۆردێکی تەندروستی بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمایی دروست دەکرێت
٠ لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاری هەڵەبجە پێکدەهێنرێت
لەبەرامبەردا: نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، دەستخۆشی و سوپاسمان بۆ سەرۆک بارزانی هەیە، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا کارە دروستەکەیە بۆ هەڵەبجە، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین، زۆر دڵسۆزانە کار بۆ هەڵەبجە دەکرێت.
وتیشی، دروستکردنی ڕێگاوبان بۆ شوینە گەشتیارییەکان زۆر گرنگە، ئایندەیەکی گەش چاوەڕێی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






