
دیمەنی ژمارەیەک لە کوردانی ئێزدی لە یەکێک لە جەژنەکانیان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
جەژنی جەمایە یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان، ساڵانە لە ڕۆژی 6ـی 10 دەستپێدەكات و ماوەی حەوت ڕۆژ دەخایێنێت، لەو ماوەیەدا ئێزدییەكان چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی تایبەت بە خۆیان بەڕێوەدەبەن، پەیڕەوانی ئایینی ئێزدی لە سەرانسەری جیهانەوە ڕوو لە پەرستگەی لالش دەكەن.
وێنە گەورەكە: ئێزدییەكان بەوە دەناسرێن كە زۆرترین بۆنە و جەژنی جۆراوجۆریان هەیە، لە دیارترین جەژنەكانیان؛ چوارشەممەی سوور، چلەی هاوین، چلەی زستان، ڕۆژوی ئێزدی، جەژنی كۆتاییهاتنی وەرزی چاندن، جەژنی خدر-ئەلیاس، جەژنی قوربان، جەژنی جەما كە لە هەرە دیارترین جەژنەكانیانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جەما بە واتای (کۆبوونەوە) دێت؛ ئێزدییەكان زیارەتی پەرستگای لالش دەكەن و لە ئاوی كەلۆک لە كانی سپی كە بەلای ئێزدییەكان پیرۆزە، دەخۆنەوە و بۆ شوێنە دوورەكانیشی دەنێرن.
بابەتە ستراتیژییەكە: دەستپێكردنی ڕێوڕەسمەكانی جەژنی جەما، هاوشێوەی فەریزەیەكی فەرمیی ئایینی، پێویستی بە بڕیاری پێشوەختەی ئەنجوومەنی ڕووحانیی ئێزدی هەیە و ئێزدییەكانیش پابەندی هەر بڕیارێكی ئەنجوومەنەكە دەبن، بەو پێیەی هەركاتێك بارودۆخی ئێزدییەكان لەڕووی ئەمنی و سیاسییەوە نەگونجاو بێت، ڕێوڕەسمەكانی جەژنەكە ڕادەگیرێت، بە درێژایی مێژووش چەند جارێك بەهۆی كارەساتەوە سازدانی جەژنەكە ڕاگیراوە، دوایینیان لەكاتی پەلاماری داعش بوو بۆ دەڤەری شنگال لە ساڵی 2014ـدا، بە بڕیاری ئەنجوومەنی ڕووحانیی ئێزدی، ڕێوڕەسمەكانی جەژنەكە بەڕێوەنەچوو، بڕیارەكەش ماوەی چوار ساڵ كاری پێكرا و یەكەم جەژنی جەما دوای ڕزگاربوون لەدەستی داعش، لە ساڵی 2018 ئەنجامدرا.
ڕێوڕەسمەكانی جەژنی جەما چین:
ڕێوڕەسمەكان بەسەر حەوت ڕۆژی هەفتەیەكدا دابەش دەبن، بەجۆرێك هەر ڕۆژە و جۆرە ڕێوڕەسمێكی تایبەت دەكرێت؛
ڕۆژی یەکەم رێوڕەسمی بەیتی ئێوارە و سەمای ئایینی، بەگوێرەی ئایینی ئێزدی بەڕێوەدەچێت و پیاوانی پایەبڵندی ئایینی ئێزدی ئامادە دەبن و گەورەی قەوال سروودەکان دەخوێنێتەوە و ئامادەبووان جۆرێک نزا دەخوێنن پێیدەوترێت بەیتی ئێوارە.
رۆژی دووەم تەوافی تەواوی مەزارەکانی پەرستگەی لالش بە نیمچەڕاکردن بەڕێوەدەچێت كە پێی دەوترێت قنتار.
ڕۆژانی سێیەم و چوارەمیش هەمان مەراسیم دووبارە دەكرێتەوە.
ڕۆژی پێنجەم ڕێورەسمی حەوت پەری بەڕێوەدەچێت، تێیدا حەوت کچ هاوشێوەی حەوت پەری بە جلی سپی دەڕازێنرێنەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ حەوت فریشتەی ئاسمان.
ڕۆژی شەشەم، ڕێورەسمی "قەباغ" بەڕێوەدەچێت. لەم ڕێورەسمەدا گایەک سەردەبڕن و وەکو قوربانی بۆ خوداوەندی رۆژ.
ڕۆژی حەوتەم و كۆتاییش، رێورەسمی "بەربەرسوارکردن" بەڕێوەدەچێت، لەو ڕۆژەدا تەختێکی ئەڵقەدار لەئاوی پیرۆزی کەڵوک هەڵیدەکێشن و پاشان دەیبەنە ناو پەرستگاکە و جێیدەهێڵن؛ ئەوە بەو مانایە دێت كە جەژن کۆتایی هات.
جەژنەكانی ئێزدییەكان چین:
بەگشتی ئێزدییەكان لە ساڵێكدا، هەشت جەژنیان هەیە، جەژنی سەری ساڵ كە دەكەوێتە یەكەم چوارشەممەی مانگی نیسان و پێی دەوترێت؛ چوارشەممەی سوور.
جەژنی جەما كە لە شەشی ئۆكتۆبەر دەستپێدەكات و تاوەكو حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
جەژنی چلەی هاوین، پیاوانی ئایین و هەر پەیڕەوکارێک دەتوانێت چل رۆژ بەر لەو جەژنە بەڕۆژوو بێت، جەژنەکەش لە 30ـی تەمموز تا 2ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
جەژنی چلەی زستان، دەکەوێتە رۆژی 2ـی شوباتی هەموو ساڵێک و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
جەژنی رۆژووی ئێزدی، دەکەوێتە هەفتەی سێیەمی مانگی 12، سێ رۆژ بەرلەوە بەڕۆژوو دەبن و هەینی هەفتەی سێیەم دەیکەن بە جەژن.
جەژنی بێڵندە، دەکەوێتە یەکەم هەینی لە مانگی یەک، ئەم جەژنە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی وەرزی چاندنە.
جەژنی خدر – ئەلیاس دەکەوێتە پێنجشەمەی سێیەم لە مانگی شوبات، ئەوانەی ناویان خدر و ئەلیاسە دەبێت سێ رۆژ بەڕۆژوو بن و رۆژی چوارەم دەیکەنە جەژن.
جەژنی قوربان كە بەهەمان شێوەی ئیسلام ئاژەڵێک دەکەنە قوربانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
12 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






