باخچەلی بۆ ئۆجەلان: داوا لە هەسەدە بکە چەک دابنێت و تێکەڵی سوپای سووریا ببێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

وێنەی دەوڵەت باخچەلی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی یەک ساڵ بەسەر داواکارییەکەی یەکەمیدا کە داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە و چەکی پێدا بنێت، ئێستا دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە داوای لێ دەکات چەک بە هەسەدەش دابنێت و ڕازی بێت بە تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی ئەمڕۆ 7.10.2025 لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا داوای لە ئۆجەلان کرد، هاوشێوەی ئەوەی لە 27.2.2025 داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، هەمان داواکاریش لە هەسەدە بکات ڕازی بێت بە تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: باخچەلی ئاماژەی بەوە دا ئەگەر پێویست بکات دەکرێت شاندێک لەو کۆمیسیۆنەی بۆ ڕەخساندنی زەمینەسازی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمان پێکهێنراوە سەردانی ئۆجەلان بکات و لە زاری یەکەمەوە پەیامی ئۆجەلان ببیستن و بە ڕایگشتی ڕایبگەیەنن و دەڵێت: "ئەمە پێویستی بە سڵەمڵینەوە نییە".
پێویستە ئەمەش بزانیت: داواکارییەکەی باخچەلی لە کاتێکدایە، 22.10.2024 ڕایگەیاند ئەگەر ئۆجەلان ئامادە بێت چەک بە پەکەکە دابنێت و پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە ئەوا زەمینەسازی دەکەن بۆ ئەوەی یاساکان بە جۆرێک هەموار بکرێنەوە ئۆجەلان لە مافی هیوا سوودمەند بێت و بە مەرج ئازاد بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
16 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





