فوئاد حوسێن: گرژییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی عێراق نابێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، گرژییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نابێت و و ئامادەکارییەکان بەپێی وادەی دیاریکراوی خۆیان بەڕێوەدەچن.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، هیچ ئاماژەیەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە، چونکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە کارەکانی و بانگەشەی کاندیدەکانیش بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکە، بە تایبەتی لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکان لە نێوان ئیسڕائیل و ئێران، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک نیگەرانی هەیە و ناتوانرێت پێشبینیی هەڵسوکەوتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکرێت.
ئەمەش بزانە: وەزیری دەرەوەی عێراق دڵنیایی دەدات، کە دۆخی عێراق جێگیرە و هیچ مەترسییەک نییە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





