ئاڤای خەڵک؛ کێشەی نەبوونی مامۆستا لە قوتابخانەی "ئاڤا"ی بنەڕەتی لە بەحرکە چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە کردنەوەی قوتابخانەی (ئاڤا)ی بنەڕەتی بۆ کچان، بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە، پرۆسەی خوێندن تیایدا دەستی پێنەکردبوو، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە کێشەکەیان چارەسەر کردووە و لەمەودوا خوێندن لەو قوتابخانەیە ئاسایی دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی؛ هاوڵاتیانی ناحیەی بەحرکە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە نیگەرانی خۆیان دەربڕیبوو لەوەی منداڵەکانیان لە ماڵەوەن و ناتوانن دەست بە خوێندن بکەن. قوتابخانە نوێیەکە کە لە دوو باڵەخانە پێکهاتووە، یەکێکیان بە ناوی "عەزیز گەردی" بۆ کوڕان و ئەوی دیکەیان بە ناوی "ئاڤا" بۆ کچان، کێشەی سەرەکی لە قوتابخانەی کچان بوو.
لێدوانی فەرمی: فەهمی سلێوە، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "تازە باڵەخانەی قوتابخانەکەمان وەرگرتووە و بۆ کەم کردنەوەی قەرەباڵغی کردوومانەتە دوو دەوام."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوبراو وتیشی، "ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەرکراوە و بڕیاری دانانی بەڕێوەبەری قوتابخانە، جێگرێک و حەوت مامۆستای دیکە دەرچووە." بەڕێوەبەری پەروەردە دڵنیایی دایە دانیشتووانی ناوچەکە کە، "لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، لە پۆلەکانی یەکەم، دووەم، و سێیەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئاڤای بنەڕەتی بۆ کچان، پرۆسەی خوێندن دەست پێ دەکات."
هەروەها بەڵێنی دا کە لە داهاتوودا بەپێی پێویستی قوتابخانەکە مامۆستای زیاتر دابین دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بە بەردەوامی و بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە






