ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک پێشمەرگە 15 ساڵە داوای ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو دەکەن
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پێشمەرگە لە گەڕەکی گەڕەسۆری سەر بە قەزای بنەسڵاوە، دوای 15 ساڵ لە وەرگرتنی کارتی زەوی، هێشتا چاوەڕێی ڕێگەپێدانن بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان. ئەوان کە بەشێکی زۆریان کرێچین، داوا دەکەن ڕێگەیان پێبدرێت سوود لەو زەوییانە وەربگرن کە مافی خۆیانە و کۆتایی بە کرێچێتییان بهێنن.
لێدوانی فەرمی: جوان ڕەفیق، قایمقامی قەزای بنەسڵاوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، "ئەو زەوییانەی کە تەنها کارتیان هەیە و تاپۆ نین، لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوویان وەستێنراوە ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە نووسراویان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و ڕێگەدان بەو پێشمەرگانە کە خانووی خۆیان دروست بکەن.
لەلایەکی دیکەوە؛ سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەو زەوییانەی کە سەنەدیان هەیە، دەبێت خاوەنەکانیان بیخەنە سەر ناوی خۆیان، ئینجا ڕێگەپێدانی خانوویان پێدەدرێت."
هەروەها گوتیشی، "بەشێک لە زەوییەکان کێشەی نەبوونی ڕووپێوی، سەرەبلۆک و خزمەتگوزارییان هەیە جۆرێکی دیکەی کێشەکان، بە وتەی بەڕێوەبەری یاسایی، پەیوەستە بەو زەوییانەی کە وەک قەرەبوو دراون بە جووتیاران و پێویستیان بە بڕیاری لیژنەی تایبەتمەند هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





