عەبادی بۆ ئاڤا: نابێت هاووڵاتییانی کوردستان لە خێروبێری عێراق بێبەش بکرێن
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر
ئاڤا نیوز
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدای بەرز نرخاند و بە ڕێککەوتنێکی "سوودبەخش بۆ هەردوولا" ناوی برد.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە دوو ساڵ و شەش مانگ لە وەستانی، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێكردەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی نێوان بەغدا و هەولێر و کۆمپانیاکانی نەوت، کە تێیدا بڕیاردرا هەرێمی کوردستان 190 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات، لەبەرامبەردا بەغدا پابەند دەبێت بە پێدانی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکە هاتووە.
لیدوانی فەرمی: حەیدەر عەبادی بە هیشام سەعید پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێککەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە نەوت، ڕێککەوتنێکی نایابە و ئێمە بەردەوام هانمانداوە و بۆ هەردوولاش سوودبەخشە، ئەوەی پەیوەستە بە بەغداوە، ئەو نەوت بەدەست دەهێنێت و لە بەرامبەردا مووچەی فەرمانبەران دەدات، بەڵام لە ڕابردوودا نە نەوتی دەست دەکەوت و نە مووچەی فەرمانبەرانیشی دەنارد.
زانیاریی زیاتر: هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیی عێراقین و نابێت لە ئیمتیازات و خێروبێری عێراق بێبەش بکرێن، نەوتیش موڵکی هەموو گەلی عێراقە.
چارهسهرهكان: سەبارەت بە بابەتی داهاتە نانەوتییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیدا، عەبادی وتی: وەک بەڕێز مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێی ڕاگەیاندم، ئەوان "هەنگاویان بۆ چەسپاندنی پێناسی گومرکی لەسەر ئەم داهاتانە هاوشێوەی بەغدا ناوە و پشت بەخوا لەم چوارچێوەیەدا چارەسەر دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





