ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و گرنگیدان بە سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژەی دروستکردنی کۆڕنیش لەسەر چەمی قلیاسان لە سلێمانی دەستی پێ کرد، کە بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی کردنی ناوچەکەیە بۆ شوێنێکی گەشتیاریی سەرنجڕاکێش.
بە وتەی وەزیری کشتوکاڵ، کۆڕنیشەکە لەسەر بەنداوی چەق چەق دروست دەکرێت و دیزاینی پڕۆژەکە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزار و بە هەماهەنگیی لەگەڵ شارەوانیی سلێمانی تەواو کراوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت و دوای تەواوبوونی، سیمایەکی زۆر جوان بە ناوچەی قلیاسان و شاری سلێمانی دەبەخشێت.
بەنداوی چەق چەق، کە لە ساڵی 2006 و دوای ماوەیەکی کەم لە تەواوبوونی بەهۆی لافاوەوە ڕووخا، دوای نزیکەی 18 ساڵ جارێکی دیکە لەسەر بڕیاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەست بە دروستکردنەوەی کراوە. پڕۆژە نوێیەکە بە دیزاینێکی پێشکەوتووتر جێبەجێ دەکرێت، کە توانای گلدانەوەی ئاوی لە سێ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ نۆ ملیۆن مەتر سێجا زیاد کردووە.
شێوازی جێبەجێ کردن؛ لەناو ڕێڕەوە ئاوییەکەیدا، شەش حەوزی تایبەت بە گلدانەوەی ئاو دروست دەکرێت کە جگە لە سوودی کشتوکاڵی و ژینگەیی، جوانییەکی تایبەت بە پڕۆژە گەشتیارییەکە دەدات.ئەم پڕۆژەیە نەک تەنها بۆ گلدانەوەی ئاو، بەڵکو بۆ بووژاندنەوەی کەرتی بەخێوکردنی ماسی و پاراستنی ژینگەی چەمی قلیاسان سوودی گەورەی دەبێت.
بێگەرد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا، گلدانەوەی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئاو لەپێشینەی کارەکان بووە. لەم چوارچێوەیەدا، هەشت بەنداو تەواو کراون کە توانای گلدانەوەی نزیکەی 160 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە.
هەروەها، کارکردن لەسەر دروستکردنی 12 بەنداوی دیکە بەردەوامە. وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی گەورەی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان، کە سوودی بۆ تەواوی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





