
بڕێکی زۆر دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری دەڵێت، حکومەت دەتوانێت بە تەواوی گەرەنتی مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2026 بکات، ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەن دەیانەوێت "سەرلێشێوان" دروست بکەن.
وێنە گەورەکە: 29ی ئەیلوولی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بەگوێرەی یاسا و خشتەی کاتی دیاریکراو خەرج دەکرێت، پارەی بەردەستیش بەشێوەیەک بەڕێوەدەبرێت کە گەرەنتی خەرجکردنی بەردەوامی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بکات.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ئابووری بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2026 دەستیپێکردووە و هەر کات تەواوبکرێت ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، ئومێدیش دەخوازن دوای هەڵبژاردن یاسای بودجە پەسەند بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجییەکانی حکومەت 50%ی کۆی بەرهەمی ناوخۆیی و 85%ی کۆی چالاکی ئابووری لە وڵاتدا پێکدەهێنێت، بۆیە دواخستنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەری لەسەر دۆخی وەبەرهێنان و بازاڕیش دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2026 بە تەواوی گەرەنتی کراوە، ئەوانەشی پێچەوانەی ئەم قسەیە دەکەن دەیانەوێت "سەرلێشێوان دروست بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






